AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ٢٩ ١٠:٠٦

مێهر ڕاپۆرت دەدات؛

تەمرچین نمانەی یەکگرتوویی ئێتنیک و ئایینەکان/حسێن(د.خ) ناوێک باڵاتر لە ئایین

تەمرچین نمانەی یەکگرتوویی ئێتنیک و ئایینەکان/حسێن(د.خ) ناوێک باڵاتر لە ئایین

چالاکی موکبەکانی ئەهککی سوننە، ئەرمەنی و ئاشوورییەکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و پێشکەش کردنی خزمەت بە زیارەتکاران نیشانی دەدات، «حب الحسین یجمعا» و حسێن ناوێک باڵاتر لە ئێتنیک، دین و ئایینە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەربەعین نمانەی یەکگرتوویی ئۆمەتی ئیسلامییە و ئەو پرسە لە ئازەربایجانی ڕۆژاوا سێ ساڵە کە جیلوەیەکی دیکەی بەخۆ گرتووە و لە ساڵانی دوایی کە سنووری تەمرچین بۆ پیاسەی ئەربەعین کراوەتەوە، شیعە، سوننە و تەنانەت مەسێحییەکانیش لە خزمەتگوزاری بە زیارەتکارانی ئیمام حسێن بەشداریان کردووە.

ئازەربایجانی ڕۆژاوا یەکێک لە پارێزگاگەلێکە کە سوننە، مەسێحی ئەرمەنییەکان و ئاشوورییەکان، ئەم ڕۆژانە زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە خۆیان لە پاڵ شیعەکاندا، داناوە بۆ خزمەت بە زیارتکارانی ئەربەعین تا نمانەیەکی جوان لە یەکگرتوویی و دۆستایەتی بە جیهان نیشان بدەن.

هەڵکردنی گەورەترین موکبی عەشایری ئەهلی سوننە لەگەڵ موکبی ئەرمەنی و ئاشوورییەکان لە سنووری تەمرچین نمانەیەکی جوانە لە ڕێزی تایبەتی کەمینە ئایینیەکانی ئازەربایجانی ڕۆژاوا تا جارێکی دیکە بیسەلمێنێت حسێن ناوێکە سەرتر لە دین و ئایین.

تەمرچین نمانەی یەکگرتوویی ئێتنیک و ئایینەکان/حسێن(د.خ) ناوێک سەرتر لە ئایین

میوانداری لە زیارەتکارانی ئەربەعین ڕەسمی دراوسێیەتییە

قەشە داریاووش عەزیزیان لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر سەبارەت بە چالاکی موکبی ئەرمەنی و ئاشوورییەکان لە سنووری تەمرچین و پێشكەش کردنی خزمەتگوزاری بە زیارەتکارانی ئەربەعین ، ڕایگەیاند: ئەمساڵ وەکوو دوو ساڵی ڕابردوو موکبی ئەرمەنی و ئاشوورییەکان لە سنووری تەمرچین کراوەتەوە و ئەرکی ئەخلاقی و کۆمەڵایەتی خۆمانی دەزانین کە هەر یارمەتییەک کە لە دەستمان دێت بە زیارەتکارانی ئەربەعینی بکەین.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە هەر ئەو جۆرە کە لە کتێبی پیرۆزی ئێمەدا هاتووە، نیشانەی ڕەسمی دراوسێیەتیە، زیادی کرد: میوانداری کردن لە زیارەتکارانی ئەربەعین بە ئەرکی خۆمان دەزانین و ئەوە شانازییەکە بۆ ئێمە.

تەمرچین نمانەی یەکگرتوویی ئێتنیک و ئایینەکان/حسێن(د.خ) ناوێک سەرتر لە ئایین

خزمەت کردنی ئیمام حسێن شانازییە بۆ هەر مرۆڤێکی ئازاد

مورتەزا خەلیلی بەرپرسی موکبی ئەهلی سوننەی پیرانشاریش بە وتنی ئەوەی خزمەت کردن بۆ ئیمام حسێن شانازییە بۆ هەر مرۆڤێک کە ئازاد بیر دەکاتەوە، وتی: ئەمساڵیش بۆ سێهەم ساڵی بەردەوام ئەهلی سوننە بەتایبەتی خەڵکی پیرانشار هەرچییەکیان لەدەست هاتووە بۆ خزمەت بە زیارەتکارانی ئەربەعینیان کردووە.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە موکبی ئەوان بە خێوەتی ڕەش کراوەتەوە، زیادی کرد: لە پاڵ خزمەتەکانی دیکە بە ئاش و کەلانە و چێشتی خۆماڵی میوانداری لە زیارەتکاران دەکرێت.

تەمرچین نمانەی یەکگرتوویی ئێتنیک و ئایینەکان/حسێن(د.خ) ناوێک سەرتر لە ئایین

خزمەت بۆ ئیمام حسێن بایەخی گەورەی هەیە/ هیوادارم ساڵی داهاتوو بچمە کەربەلا

مائیدە سەدری لە خانمانی خزمەتکار ی ئەهلی سوننەی پیرانشاریش بە وتنی ئەوەی کە ئەمساڵ شانازی خزمەتکاری ئەهلی بەیت لە پیرانشار دراوەتە من، وتی: خزمەت بۆ ئیمام حسێن بۆ من شانازییەکی گەورەیە چونکوو ئیمام حسێن هی هەموو دینەکانە چ شیعە و چ سوننە جیاوازیەکی نییە.

ناوبراو وتیشی کە ئەمساڵ قسمەت نەبوو کە بچمە کەربەلا و خۆشعالم بە خزمەت بە زیارەتکاران، بەڵام هیوادارم ساڵی داهاتوو خۆم بچمە کەربەلا .

تەمرچین نمانەی یەکگرتوویی ئێتنیک و ئایینەکان/حسێن(د.خ) ناوێک سەرتر لە ئایین

سنووری تەمرچین کۆریدۆرێکی فەرهەنگی لە قەفقازەوە تا ئازەربایجانی ڕۆژاوا کردووەتەوە

پارێزگاری ئازەربایخانی ڕۆژاواش لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانیدا ئاماژەی دایە سەر ڕۆڵی سنووری تەمرچین لە کردنەوەی کۆریدۆری فەرهەنگی لە ناوچەکە و وتی: ئەو کۆریدۆرە بووەتە هۆی دروست بوونی پێوەندییەکی فەرهەنگی لە نێوان قەفقاز تا ئازەربایجانی ڕۆژاوا و سنووری تەمرچین و هەرێمی کوردستان تا بەغدا و کەربەلا.

محەمەد سادق موعتەمدیان بە وتنی ئەوەی کە سنووری تەمرچین یەکێک لە ئەمنترین سنوورەکان بۆ هاتوچۆی زیارەتکارانە، وتی: هێزی کۆماری ئیسلامی و ئاسایشی سەقامگیری ئەمڕۆ ئازەربایجانی ڕۆژاوا قەرزداری گیانفیداییەکانی هێزە ئینتزامی و ئەمنیەتیەکانین.

News ID 51303

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha